نێچیرڤان بارزانی پەیامێك لەبارەی گرتنی هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی هەدەپەەوە بڵاو دەكاتەوە

ههولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومهتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی دەربارەی دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە كوردییە یاساییەی توركیا بڵاو كردەوە و، تیایدا داوای ئازادكردنی ئەو پەرلەمانتارانە و ڕێزگرتنی یاساكان و هێوركردنەوەی بارودۆخەكە دەكات.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانى:
دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە یاساییەی توركیا، نیگەرانی كردین. لەوباوەڕەداین كە ئەوە بارودۆخى توركیا ئاڵۆز دەكات، بۆیەش داوا دەكەین هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بكرێن و بە شێوەیەكی هێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەی توركیا بگیرێت كە ئەوانیان هەڵبژاردووە. هەروەها داوا لە HDPەیش دەكەین وەك پارتێكی یاسایی لە توركیا، لە چوارچێوەی یاساكانی توركیادا هەڵسوكەوت بكات.
لە هەمان كاتدا تەقینەوەكەی دیاربەكر پرۆتەستۆ دەكەین كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك خەڵكی سڤیل و پۆلیس. داوا دەكەین لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو لایەكدا، دەست بە پرۆسەیەكی مەدەنی و ئاشتیانە لەپێناو چارەسەرییەكی ڕاستەقینەدا، بكرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
5/11/2016




