ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی و دوو ژه‌م خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر 1680 خێزاندا دابه‌ش ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و ئاواره تازانه‌ی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شاری موسڵ روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، لە سنووری هەولێر دوو كه‌مپ (حه‌سه‌ن شام، خازر) بۆ ئاواره‌كان دروست كراوه و تاكو ئێستا 1162 خێزانی ئاواره و 8000 كه‌س گه‌یشتونه‌ته كه‌مپی خازر و هاوكات له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام 518 خێزانی ئاواره و له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێداویستی و ژه‌مه‌خواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت و، شه‌پۆلی هاتنی ئاواره‌كانیش بۆ هه‌ردوو كه‌مپه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره روو له‌و دوو كه‌مپه بكه‌ن.
ئاواره‌كان هه‌ر به گه‌یشتنیان بۆ كه‌مپی خازر له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی NFAوه ناونووس ده‌كرێن و رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان ده‌گیرێته به‌ر، هه‌روه‌ها ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌تانی و دۆشه‌ك و سه‌له‌ی سحی به‌سه‌ر 1162 خێزانی ئاواره‌دا دابه‌ش كرد، هاوكات له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له كه‌مپه‌كه چێشتخانه‌یه‌كی بۆ دروستكردنی ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم دروست كردووه و رۆژانه دوو ژه‌م خواردنیان بۆ دابین ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئاواره‌كان روو له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له كه‌مپی حه‌سه‌ن شامیش نیشته‌جێ ده‌كرێن، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، شه‌و و رۆژ له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا كاری دابه‌شكردنی ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم و دۆشه‌ك و به‌تانی و پێداویستی دیكه‌ی ناو ماڵ و كاری ناونووسكردنیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ناونووسكردنی ئاواره‌كان و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی په‌ناگه به‌سه‌ریاندا، له‌و میانه‌شدا تاكو ئێستا 518 خێزانی ئاواره له‌كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێ كراون و رۆژانه دوو ژه‌م خواردن له‌گه‌ڵ دۆشه‌ك و به‌تانی و سه‌له‌ی سحییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌هۆی زۆربوونی شه‌پۆلی هاتنی ئاواره‌كانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و، شه‌و و رۆژ تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له پێشوازیی ئاواره‌كاندان.




