مەلابەختیار: لە %18ــی داهاتی پاڵاوتەی بازیان بۆ گۆڕانە

سلێمانی-KDP.info- لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی كوردستان ئاشکرای كرد، لە سەدا 18ــی داهاتی پاڵاوتەی نه‌وتی بازیان بۆ گۆڕانە.
لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئێوارەی ئه‌مڕۆ هەینی، (مەلابەختیار) لێپرسراوی دەستەی کاڕگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند: کە لە داهاتی پاڵاوتەی بازیان، بزووتنەوەی گۆڕان لە %18ی بۆخۆی دەبات.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، (مه‌لابه‌ختیار) گوتی، ده‌بێ ئێمه ململانێی دیموكراسیانه له‌گه‌ڵ پارتیدا بكه‌ین، كه ده‌یكه‌ن، به‌ڵام ده‌یڵێمه‌وه كه، پاراستنی ێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا لا گرینگه، جا ئێستا بێ یان كاتێكی دی، ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا ڕێكبكه‌وین.
ئەو وتانەی (مەلابەختیار) لەکاتێکدایە کە بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام باسی ناشەفافیی داهاتی نەوت و گەندەڵی لەو سامانەدا دەکات و پارتی و یەکێتییش تۆمەتبار دەکات بەوەی داهاتی نەوت دەبەن، بەڵام بەم ئاشکراکردنەی (مەلابەختیار)، دەردەکەوێ کە گۆڕان پشکی لە داهاتی نەوتدا هەیە، بەجۆرێکیشە کە لە تەنها پاڵاوتەیەکدا لە سەدا 18ی داهاته‌کەی بۆ حزبەکەیان ده‌بات.




