سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان تەقینەوەكەی شاری ئامەد ئیدانه دەكات

ههولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان تەقینەوەكەی شاری ئامەد ئیدانه دەكات و سەرەخۆشی لە قوربانیان دەكات و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ بریندارهكان دەخوازێن.
بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی 4ـی 11ـی 2016 لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە شاری ئامەد ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی ئیدانەی ئەو كردەوەیە دەكەین، سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیدەگەیێنین كە پەلامار و تەقینەوە و توندوتیژی كردەی ناڕەوان و بە هیچ جۆرێك گرفتە سیاسییەكان چارەسەر ناكات. لە هەمانكاتیشدا خزمەت بە دۆزی ڕەوای كورد و ئاشتی و پێكەوەژیان ناكات و ئاڵۆزی و گرفتی زیاتری لێ دەكەوێتەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4ـی 11ـی 2016




