٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی پارتی: دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی ناکات

سەرچاوە: KDP.info
هه‌ولێر-KDP.info-   فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ینێت، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە جێگەی نیگەرانییە، کرداری لەو شێوەیە بەهیچ شێوازێک خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی ناکات.
  
لە راگەیێندراوێکدا كه‌ ئه‌مڕۆ هەینی بڵاو کراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی نێردراوە، فراکسیۆنی پارتیی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت: "دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە جێگەی نیگەرانییە، کرداری لەو شێوەیە بەهیچ شێوازێک خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی ناکات، لەهەمانکاتدا شەڕ و پێکدادان و یەکتر قبوڵنەکردن ناچێتە خزمەتی پێکەوە ژیان".
فراکسیۆنی پارتی له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا هەروەها رایدەگەیێنێت: "لە رەوشێکی وەک ئەمڕۆ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تورکیا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە چاوەڕێ دەکرێت، ئاشتی و دیمۆکراسی ببێتە سەرمەشقی کار و کردەوەیان لەو وڵاتە".
فراکسیۆنی پارتی هەروەها ده‌ڵێت "هیوا دەخوازین بە زووترین کات پرسگەرێک بێتە ئارا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رێگەی ئاشتی جێگای تووندوتیژی و یەکدی قبووڵنەکردن بگرێتەوە".
 
 
بەرەبەیانی هەینی 4-11-2016 لە هه‌ڵمه‌تێكدا (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوکسەکداغ) هاوسەرۆکانی هەدەپە لەگەڵ نۆ پەرلەمانتاری دیکەی ئەو پارتە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران، ئێستایش كاردانه‌ووكان به‌رده‌وامن .
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار