سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان داوا دهكات، هەرچی زووترە هاوسەرۆك و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان ئازاد بكرێن

ههولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دهستگیركردنی هەردوو هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان و ژمارەیەك لە پارلەمانتارانی له لایهن حكوومهتی توركیاوه، به مهترسیی له ئاڵۆزتربوونی دۆخه دهزانێ و، داوایش دهكات ههرچیی زووه ئازاد بكرێن.
ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
بڕیاری گیرانی هەردوو هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان و ژمارەیەك لە پارلەمانتارانی ئەو پارتە و دەستبەسەركردنیان لە لایەن حكوومەتی توركیا جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە. مەترسیی ئەوە هەیە كە كرداری لەمجۆرە ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخەكە و كێشەكان قووڵتر ببنەوە.
هیوادارین كە هەرچی زووترە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و كۆتایی بە گرتن و دەستبەسەركردنی هاوسەرۆك و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان بهێندرێت و گیراوە سیاسییەكانی ئەو پارتە ئازاد بكرێن. چونكە لە خزمەتی سەقامگیری و پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا نییە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4ـی 11ـی 2016




