٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

5 ئێزدیی دیكه‌ ڕزگاریان بوو

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ  ئاشکرای کرد، لە چوارچێوه‌ی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵه‌وه‌ لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێنج کوردی دیكه‌ی ئێزدی ڕزگاریان بوون.

 

سەیدۆ چەتۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوه‌ی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ کە 18 ڕۆژە بەردەوامە، پێنج کوردی دیكه‌ی ئێزدی ڕزگاریان بوو و خۆیان گەیاندووەتە سنووری ھێزی پێشمەرگە كه‌ 3 ئافرەت و دوو منداڵن."

گوتیشی، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵیش تاک تاکە و به‌كۆمه‌ڵیش ھەر ڕزگار کراون، ھەوڵه‌كانیش بۆ ڕزگاركردنی ئەوانی دی به‌رده‌وامن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار