وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به‌درۆ ده‌خاته‌وه

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا راپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی بەدرۆ دەخاتەوە کە سەرلەبەری راپۆرتەکە چەواشەکارییە و، سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵەکەیش تۆمار دەکەن.
دەقی ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان:
سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتێكی چه‌واشه‌كارانه‌ى پڕ له درۆ و بوختانى دوور له هه‌موو ڕاستییه‌ك و بێبنه‌مای كه‌ناڵی (NRT) له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و پاڵاوتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ـ جه‌یهان و ئه‌و تانكه‌رانه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:
١. سه‌رله‌به‌رى ئه‌و زانیارى و ژمارانه‌ى له ڕاپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵی (NRT)دا هاتوون، بوختانى هه‌ڵبه‌ستراوى بێبنه‌ما و دوور له هه‌موو ڕاستییه‌كن و سه‌رچاوه‌كه‌یان وه‌ك كه‌ناڵه‌كه خۆى ده‌یڵێت، سه‌رچاوه‌یه‌كى بیانیى تایبه‌ته كه به هیچ شێوه‌یه‌ك میسداقیه‌تى سه‌رچاوه‌كه‌ى دیارى نه‌كردووه.
٢. ئه‌و كه‌ناڵه به‌رله‌وه‌ى ئه‌و زانیاریه ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراوانه به‌ناوى سه‌رچاوه‌ى تایبه‌تى نادیارى بێبنه‌ماوه بڵاو بكاته‌وه، ده‌بوایه پرسیارى لایه‌نى فه‌رمیى حكوومى بكات كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه، نه‌ك له‌خۆیه‌وه و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندار، ژماره و داتاى هه‌ڵه‌ى چه‌واشه‌كارانه بۆ مه‌رامێكى دیكه بڵاو بكاته‌وه.
٣. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ڕاست و دروستیی زانیارییه‌كانی ڕاپۆرتی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و داهات و خه‌رجییه‌كانی مانگانه‌ی پرۆسه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و به‌رامبه‌ر به زانیاریى ڕاپۆرته‌كه به‌رپرسیاره. بێجگه له‌و زانیاریانه‌ى له ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تدا هاتوون، هیچ زانیاریه‌كى دیكه ڕاست و باوه‌ڕپێكراو نین. لایه‌نى سێیه‌مى سه‌ربه‌خۆى په‌یوه‌نداریش كه زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، دامه‌زراوه‌ی وردبینیی نێوده‌وڵه‌تیی (Deloitte)ـه.
٤. بۆ ڕاستى و دروستیى داتا و زانیارى و ژماره ڕاست و باوه‌ڕپێكراوه‌كان و ده‌ركه‌وتنى درۆ و ده‌ڵه‌سه دروستكراوه‌كانى كه‌ناڵى (NRT)، وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان و لایه‌نه حكوومییه په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌ن هه‌موو داتا و زانیارییه‌كان پێشكه‌ش به هه‌ر لایه‌نێك بكه‌ن كه بیانه‌وێت به‌دواداچوون بۆ ڕاستى و دروستیى بابه‌ته‌كه بكه‌ن.
٥. به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو درۆ و بوختان و چه‌واشه‌كارییه بێبنه‌مایانه‌ى كه چه‌ندین جاره كه‌ناڵى (NRT) ڕووقایمانه و بێشه‌رمانه و به ئه‌نقه‌ست و دوور له ئه‌ته‌كێتى ڕۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بڵاوى ده‌كاته‌وه، سكاڵاى یاسایى تۆمار ده‌كه‌ین و هه‌موو ڕێكارێكى یاسایى ده‌گرینه به‌ر.
وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
٣/١١/٢٠١٦




