٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاد کاکەڕەزا: جێگری پارێزگار هێشتا دەستبەکار نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، جێگری پارێزگار ڕاسپێردراوە کاروباری پارێزگار ڕاپەڕێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستبەکار نەبووە، لەبەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵێک دەسەڵاتی پێ بدرێت، چونکە دەسەڵاتی ئەو لە دەسەڵاتی پارێزگار جیایە.

 

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زیاد کاکەڕەزا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای مۆڵەتکردنەکەی ئاسۆ فەریدوون پارێزگاری سلێمانی ئیمزا کردووە و، کاک سەرداری جێگری پارێزگاری ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی کاروباری پارێزگا بەڕێوە ببات، بەڵام تاوەکو ئێستا دەوامی نەکردووە."

 

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی، دەسەڵاتەکانی جێگری پارێزگا لە پارێزگار جیایە؛ بۆیە پێویستە کۆمەڵێک دەسەڵاتی پێ بدرێت، تا کارەکەکە بە جوانی بەڕێوە ببات.

 

گوتیشی کێشەی پارێزگاری سلێمانی کاریگەرییەکی زۆری ھەبووە و ئەگەر جێگرەکەی دەستبەکار نەبێت و کۆمەڵێک دەسەڵاتی پێ نەدرێت ئەمەش دەبێتە قەیرانێکی دیکە و دەبێتە بارگرانیەک بۆ سەر ھاووڵاتیان و، ئیشوکاری خەڵک ڕادەوەستێت.

 

کاکەڕەزا باسی لەوەشی کرد، جگە لەو بارگرانییە، دڵەڕاوکێیش دەخاتە دڵی خەڵکەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار