هه‌رێمى كوردستان و عیراق هه‌ماهه‌نگى له بوارى خوێندنى باڵادا ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پێشوازی وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عیراقدا، دووپاتى كرده‌وه كه داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و ههماههنگییهكن له‌پێناو بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له هه‌رێم و عیراق و به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى خوێندنى باڵا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى باڵایشى به كلیلى گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه و وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣/١١/٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له د. عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لعیسا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عیراقى فیدراڵ كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها پێزانینى خۆى بۆ سه‌ردانى به‌ڕێزیان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئه‌م سه‌ردانه‌ى دواى كه‌متر له سێ مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونى به نیشانه‌ى خواستى به‌ڕێزیان بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌ربڕى.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و ههماههنگییهكن له‌پێناو بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له هه‌رێم و عیراق و به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى خوێندنى باڵا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى باڵایشى به كلیلى گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه و وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عیراق، وێڕاى سوپاسكردنى سه‌رۆكوه‌زیران، دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى باش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نێكى هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه كه ده‌كرێ هه‌ردوو وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش له هه‌رێمى كوردستان و عیراق تیایدا ئه‌ندام بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرى خویندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌رێمى كوردستان و بریكارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عیراق ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى گۆڕینى ئه‌و یاسا عیراقییانه كرده‌وه كه له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشووى عیراقه‌وه هێشتا كاریان پێده‌كرێت و له زۆر بواردا بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى ئاستى خوێندنى باڵا له عیراق، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خدانى زیاتر به خوێندنى پیشه‌یى و به‌ره‌وپێشبردنى، وه‌ك پێوستییهكى گرنگى عیراق و هه‌رێمى كوردستان؛ كرده‌وه.




