شوان محەممەد: ئەبوبەکر بەغدادی دەزانێت داعش بەرەو کۆتایی دەچێت

ههولێر-KDP.info- شارەزایەکی سەربازی دەڵێت، تۆمارەدەنگیەکەی (ئهبوبهكر بهغدادی) لەم کاتەدا، ئەوەیە کە دەزانێت داعش بەرەوکۆتایی دەچێت و زۆر لاواز بوونە، بۆیە ھیچ کاریگەریەکی نابێت و ئیرادەی روبەروبونەوەی داعش بۆتە نیودەوڵەتی و پێویستە لەناوبچن.
(شوان محەممەد تەھا) شارەزای سەربازی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تۆمارە دەنگیەکەی (ئەبوبەکر بەغدادی) لەمکاتەدا چاوەروانکراوە، چونکە دەزانێت کەداعش بەرەو کۆتایی دەچێت، بۆیە ئەمە شتێکی نوێ نیە و پاساوێکە بۆ ئەوشکسته یەک لەدوا یەکانهی لەگۆڕەپانی شەڕ دەیخۆن، بۆیە ھیچ کاریگەریەکی نابێت.
(تەھا) گوتیشی: "پرسی داعش بۆتە نێودەوڵەتی لەبەر ئەوەی دەستی لەھیچ نەپاراستووە لەناوچەکەدا، بۆیەش ئێستا خهلیفهكهیان ھاتووە و ئەو تۆمارە دەنگیەی بڵاو کردۆتەوە.
ئەوشارەزایە دهشڵێت، داعش زۆر لاواز بوونە و ئەوەی لەدەستی ھاتووە لەدژی مرۆڤایەتی کردوویەتی بۆیە ھیچ نەماوە نەیکات، لەئێستاشدا ئیرادەی بەرنگاربوونەوەی داعش بۆتە پرسێکی نێودەوڵەتی، بۆیە لەناوچوونیان بۆتە حەتمی..
بڵند ئیبراھیم




