سەرحەد قادر: ڕوون بووەتەوە تیرۆریستان چۆن ھاتوونهته ناو کەرکووکەوە

كهركووك-KDP.info- بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق سەردانی کەرکووک بکات بۆئەوەی چاویان بە دیلەکانی داعش بکەوێت، کە چۆن دزهیان کردووەتە ناو کەرکووکەوە، بەرێوهبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووکیش دەڵێت، ڕوون بووەتەوە کە تیرۆریستانی داعش چۆن دزەیان کردووەتە شارەکەوە.
عەمید (سەرحەد قادر) بەرێوهبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوە ڕوون بووەتەوە کە ئەو تیرۆریستانە چۆن ھاتوون بۆ کەرکووک دهشڵیت، پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەدوای تیرۆریستاندا بەردەوامە و ھەندێک لە گیراوەکانیش لە ھەولێر و سلێمانین."
(قادر) گوتیشی: "ئەوە ڕوون بووەتەوە کە ئەو تیرۆریستانە چۆن ھاتوون بۆ کەرکووک، لە مووسڵ بەرەو شەرگات ھاتوون دواتر بۆ عەباسی و ئینجا بۆ حەویجە و دواتریش ھاتوونەتە رەشاد، لەوێ خەلەلێک ھەبوو دزیانکردووە بۆ ناو کەرکووک."
بەرێوهبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک دهشڵیت، پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەدوای تیرۆریستاندا بەردەوامە.
بڵند ئیبراھیم




