ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی 833 منداڵی بێباوكی کرد

دهۆك-KDP.info- له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا بۆ منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان، بڕی (166.600$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی وه‌ك هاوكاریی چوار مانگی 833 منداڵی بێباوك له سنووری پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش ده‌كات.
ئەمڕۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان، بۆ منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕی (928.600 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ( 4643) منداڵی بێباوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا دابه‌ش ده‌كات كه هه‌ر منداڵێك موچه‌ی چوار مانگ كه ده‌كاته بڕی 200 $ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردندا له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان، له سنووری پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری(833) منداڵی بێباوك (ئازیز) ده‌گرێته‌وه و بڕی (166.600 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
(مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و خێرۆمه‌ند و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست كراوه به دابه‌شكردنی هاوكاریی 4 مانگی ساڵی 2016 به‌سه‌ر منداڵانی ئازیز له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داران و خێرۆمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆژه‌كانی تری ده‌زگا ده‌كه‌ن و ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازین.




