٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی، پیرۆزبایی لە حزبی شیوعیی کوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی شەشەمین کۆنگرەیان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە حزبی شیوعیی کوردستان ده‌كات.
 
بەڕێز دکتۆر (کاوە مەحموود)، سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان
 
سڵاوێکی گەرم
 
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی شەشەمین کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان و بڕیاردان لە بەڵگەنامەکانی بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی نوێی حزبی شیوعیی کوردستان و دروشم و ئەرکی میحوەریتان لەم قۆناغەدا،  پیرۆزبایی هەڤاڵانتان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و گشت ئۆرگان و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانتان پێ رادەگەیەنین. هەروەها بە شێوەیەکی تایبەتی پیرۆزبایی لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی و بەڕێزتان دەکەین کە وەکوو سکرتێری ئەم حزبە تێکۆشەر و هاوسەنگەرە مێژووییەی پارتی و خەباتی نیشتمانی، لەلایەن شیوعییەکانی کوردستانەوە هەڵبژێراوی. ئومێدی سەرکەوتنت بۆ دەخوازین لە سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستاندا و هیواخوازین کە حزبەکەتان رۆڵی جدی بگێڕێ لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا کە هەموو هۆکارە بابەتی و خودییەکان بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە هەڵکەوتی جیۆپۆلیتیکی ناوچەکەدا پێگەییون و وشیاری و یەکڕیزی ناو ماڵی کوردستانی دەوێ بۆ تەواوکردنی هەنگاوەکانی.
 
دووبارە پیرۆزبێ و سەرکەوتوو بن
 
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
3.11.2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار