٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووهەزار ئاوارەی دی گەیشتنە سنووری پێشمەرگە.. دووانیان لێ دەستگیر کرا

سەرچاوە: KDP.info

باشیک -KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت, زیاتر لە دووھەزار کەس لە میحوەری باشیکەوە خۆیان گەیاندووەتە سنووری پێشمەرگە؛ دوو کەس له‌ نێویاندا بە گومانی داعشەتی دەستگیر کراون.

لیوا (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕگەیاند: "لەو دوو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە دووھەزار کەس ئاوارە بوونە و خۆیان گەیاندووەتە سنووری ھێزی پێشمەرگە و پشکنینیان بۆ کراوە و ڕەوانەی کەمپ کراون."


 گوتیشی، ''ئەو خەڵکە، دوو کەسیان لێ دەستگیر کراوە؛ ئاخر شکمان هه‌بووه‌ داعش بن؛ خەڵکیش شایەتییان داوە و، شکاتیشیان لێیان کردووە.''
گوتیشی زۆرینەی ئەوانەی ئاوارە بوونە کوردی شەبەکن و بەشێکیشیان عەرەبن.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار