پێشمەرگە لە ناوەرانەوە، داعشیان زۆر دوور خستووەتەوە
__2016_11_02_h19m9s24__HK.jpg)
ناوەران-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ناوەرانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرای كرد، ناوچەی شەلالات و چەند گوندێکی نزیك مووسڵ كەوتوونەتە دەست سوپای عێراق؛ دیارە هێزی پێشمەرگە وەها داعشی دەرپەڕاندووە دەنگی تۆپیشیان ناگات بە پێشمەرگە.
سەربەست تروانشی، بەرپرسی میحوەری ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لە سنووری میحوەری ناوەرانەوە پێشڕەوییەکی باش بەرەو شاری مووسڵ كراوە و سوپای عێراق ناوچەی شەلالات و سمۆقیە و بایبۆخت و دێركی گرتووەتەوە و گەیشتووەتە سنووری شارەوانیی مووسڵ. وا بڕیارە چەند ڕۆژی دی دەست بکەنەوە بە پێشڕەوی."
تروانشی دەڵێ: "هێزەكانی پێشمەرگە سەركەوتنی گەورەیان تۆمار كردووە لە شكاندنی تیرۆریستانی داعش؛ داعش وەها لە سنووری ناوەران دوور خراوەتەوە دەنگی تۆپیشیان ناگاتە پێشمەرگە؛ هەر پێشمەرگەش وای كرد ڕێگە بۆ سوپای عێراق بكرێتەوە بچێتە نێو شەلالات و پێشڕەوی بكات بەرەو مووسڵ."
قائید میرۆ




