٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند..١٠ تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

تلسقۆف -KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوێشەو چەكدارانی داعش هێرشیان هێناوە، بەڵام هەر زوو هێرشەكەیان تێك شكێنرا و زیاتر لە ١٠ تیرۆریست كوژران و زیانێكی زۆریشیان بەركەوت.

 

نەقیب كەمال محەمەد فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆف بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوێشەو لە گوندی خرابێت لە سنووری میحوەری تلسقۆفەوە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هەر زوو هێرشەكەیان تێك شكێنرا."

 

گوتیشی: "لەو هێرشەدا هێزی پێشمەرگە بێزیان بوون، بەڵام زیاتر لە ١٠ تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەناو بران، جگە لەوەی زیانێكی زۆریان بەركەوت."

 

ئەوەشی گوت: "ئێستا بارودۆخی ناوچەكە ئارامە و هێزی پێشمەرگە تەواو ئامادەیە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک."

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار