٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فۆکس نیوز باس لە چیرۆکی کچانی ئازادبووی ئێزدی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئەمەریکایی باس لە چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو کچە ئێزدیانە دەکات کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون.

کەناڵی (فۆکس نیوز)ی ئەمەریکایی لە ڕاپۆرتێکدا بە ناوی (دوو ساڵ لە دۆزەخ، ژێردەستەیەکی پێشووی داعش بە کەسوکار و منداڵەکانی شاد بووەوە)، بەسەرهاتی ئەو کچە ئێزدیانە دەگێڕێتەوە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا بوون و لەئێستادا و دوای ئازادکرانیان لە هەرێمی کوردستان دەژین.

ئەو کچە ئازادکراوانە بۆ فۆکس نیوز ئەوەیان ڕاگەیاند، کە ئەوان بە هەوڵی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئازاد کراون و ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا دەژین.
لەو ڕووەوە ڕاپۆرتەکە هەوڵدانی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادکردنی کچان و ژنانی کوردی ئێزدیی بندەستی داعشی وەک پشتگیرییەکی ستراتیژی ناوبردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار