ئەندام ئەنجوومەنێک: دانی چەک بە خه‌ڵك و به شێوه‌ی ڕه‌مه‌كی پشێوی لە كه‌ركووكدا دەنێتەوە

کەرکووک-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ره‌تی كرده‌وه هیچ هێزێکی حه‌شدی‌شه‌عبی به شێوه‌ی فه‌رمی چووبێته نێو كه‌ركووكەوە و ده‌شڵێ، چه‌كداركردنی خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مه‌كی و نافه‌رمی، پشێوی بەدوادا دێ.
(جوان حه‌سه‌ن) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێی وایە، چەکدارکردنی هاووڵاتیانی شاری كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی، زیان به پارێزگای كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه كه‌ركووك پێكهاته‌ی جیاوازی تێدایه و نابێت جگه له هێزه فه‌رمییه‌كانی پۆلیس و ئاسایش، هیچ هێزێك به‌شێوهی ڕه‌مه‌كی و نافه‌رمی چه‌كیان بدرێتێ، چونكه ده‌بێته هۆی فه‌وزا له‌نێو شاری كه‌ركووكدا.
ئەو ئه‌ندامەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، له یه‌ك حاڵه‌تدا ڕێی تێدەچێ جەک بدرێ بە خەڵک و هێز پێک بهێندرێ، ئەویش ئەوکاتەیە کە له‌ژێر چاودێری و فه‌رمانی پۆلیسی كه‌ركووكدا بن و بۆ حاڵه‌تی پێویست به‌كار بێن. هەڵبەت دەبێ ناو و فایلیان هه‌بێت نه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكێك له گه‌ڕه‌كێك و بێ به‌رنامه چه‌كیان بدرێتێ و مه‌له‌فیشیان لای پۆلیس نه‌بێت.
سەرباری ئاماژەدان بە ئەگەری هه‌بوونی چەکدار لە نێو شیعه‌مه‌زهه‌بە نیشتەجێبووەکانی کەرکووکدا جا عه‌ره‌ب یان توركومان بن، بەڵام وەک ئەو گوتی، به فه‌رمی هیچ هێزێکی میلشیای حه‌شدی‌شه‌عبی نه‌هاتوونه‌ته نێو شارەکەوە، ته‌نیا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌نێو شارن و ئه‌ركی پاراستنی كه‌ركووكیان له ئه‌ستۆ گرتووه.
قائید میرۆ




