٧٣٥ کەسی دیکە گەیشتنە سنووری پێشمەرگە

باشیك-KDP.info- له‌گه‌ڵ ئازادكردنى شاروچكه و شاره‌دێ و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى شارى مووسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، وا ئاوارەیش به‌لێشاو خۆیان دەگەیێنە بەری پێشمەرگە.
به‌رپرسى كه‌مپى زێلكان شڤان شێخ محەمه‌د تۆفیق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له‌و چه‌ند ڕۆژەدا هاتنى ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى ده‌رووبه‌رى مووسڵ ده‌ستى پێ كردووه و ئێمه‌ش ئاماده‌كارى خۆمان كردووه تا ئێستا 147 خێزان كه ده‌كاته 735 كه‌سمان وه‌رگرتووه؛ دابه‌شى سه‌ر 163 خێوه‌تمان كردوون و خۆى كه‌مپه‌كه‌مان شوێنى هه‌زار و سى خێوه‌تى هه‌یه كه ده‌كاته شوێنى نزیكه‌ى 750 تا 800 خێزام."
(شڤان شێخ محه‌مه‌د) ڕاشیگه‌یاند: "ڕۆژ نییە ئاواره ڕوومان تێ نەکا؛ ئه‌مڕۆ له كه‌مپى پێشوازى له خاڵى پێشه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگەدا تا 500 كه‌س گه‌یشتووه و بریاره بۆ كه‌مپى ئێمه دواى گرتنه‌به‌رى ڕێكاری ئه‌منى و ته‌ندروستى ڕه‌وانه‌یان بكه‌ن."
به‌رپرسى كه‌مپى زێلكان گوتیشى: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى خێزانه ئاواره‌كان كه‌لوپەل و پێداویستیان بۆ دابین ده‌كرێت؛ له‌وانه دۆشه‌ك و به‌تانى و خواردن و خواردنه‌وه."
نەشوان بەرزنجی




