فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ھیچ ئاوارەیەک بەبێ پشکنین تێپەڕ نابێ

بەرەی جەنگ-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، ھیچ ئاوارەیەک بەبێ پشکنین تێپەڕ نابێت و پشکنین بۆ ھەمووان دەکرێت و ئەوەی گومانیان لێ ھەبێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
لیوا سەید ھەژار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری ئاوارە لە دەڤەری مووسڵەوە ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان وئەوئاوارانەی دێن ھەمووان دەپشکنێن دواتر بەرێدەکرێت وئەوەی گومانیشیان لێ ھەبێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن."
لیوا سەید ھەژار ھێمای بۆ ئەوەش کرد، لیژنەیەک ھەیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ پەنابەرەکان دەکات و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک پەنابەر بە گومانی ئەوەی داعش بوونە دەستگیر کراون.
گوتیشی، ئاوارەکان خۆیان شایەتی لەسەر یەک دەدەن کە ھەندێک لەوانە دەستیان لەگەڵ داعشدا ھەبووە یاخود چەکداری داعش بوونە، بۆیە ئەوانە دەستگیر دەکرێن.
باسی لەوەش کرد، ئەوەی ھیچ گومانێکی لەسەر نەبێت پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکرێت و ڕەوانەی کەمپ دەکرێت و لەوێ نیشتەجێ دەکرێ.
بڵند ئیبراھیم




