٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەو شێوازەی ئێستای پەكەكە، لەگەڵ ئەو سەردەمەدا ناگونجێت"

سەرچاوە: KDP.info

ۆران-KDP.info-  چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوە دەكات، ئەو شێوازەی ئێستا پەكەكە گرتوویانەتە بەر، شێوازێكە لەگەڵ ئەو سەردەمەدا ناگونجێت، دەبێت هەردوو لا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، چونكە كێشەی باكوور بە گفتوگۆ نەبێت، هیچ لایەک بە توندوتیژی پێی چارەسەر نابێت.

 

ئازاد سرێشمەیی چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە كوردین، لەگەڵ ئەوەداین گەلی كورد لە هەر بەشێكی دیكەی كوردستاندا بێ بگاتە مافی خۆی، لە باكوری كوردستان لەگەڵ ئەوەداین گەلی كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی شاد بێت، بەڵام  بە ڕێگەی شەڕ و ئاڵۆزی بە تایبەتی لەو سەردەمەدا زۆر زەحمەتە كورد بەو مافە بگات."

 

گوتیشی: "دەبێت بە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بێت، بۆیە ئەو شێوازەی ئێستا پەكەكە هەڵیان‌بژاردووە، شێوازێكە لەگەڵ ئەو سەردەمەدا ناگونجێت، لەگەڵ ئەوە ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین توركیا سەرۆكی شارەوانییەكان لا ببات و كێشە بۆ گەلی كورد لەو بەشە دروست بكات و ئازادییەكان بەرتەسك بكاتەوە؛ جا دەبێت هەردوو لا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، چونكە كێشەی باكوور بە گفتوگۆ نەبێت بەو توندوتیژیە بە هەر دوو لاوە چارەسەر نابێت".

 

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار