٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دەروازەی مووسڵی لە ڕێسمە بردووە؛ داعش گەمارۆ دراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەرەی جەنگ-KDP.info-  فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەروازەیەکی گەورەیان لە شاری مووسڵ کردووەتەوە و سوپای عێراقیش لە پێشڕەویدان بەرەو ناوشار.

 

لیوا بەهرام دۆسکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیکەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەرکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێشتا تەواو نەبووە و، زۆر شوێنی دیکەش ماوە کە دەبێت داعشی لێ دەربکەن، بە تایبەت گوندەکانی دەوروبەری شاری مووسڵ کە بەرتاو (جێ‌نفووز)ـی کوردستانن."

 

دەیشڵێ: "داعشێکی زۆر بەرەو سووریا ڕایان‌کردووە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەروازەیەکی مووسڵیان شکاندووە؛ ئەوەی ماوەتەوە سوپای عێراقە دەستوبرد بکەن و دزە بکەنە ناوشاری مووسڵەوە".

 

گوتیشی: "داعش دوو ڕێگایان هەیە؛ یان دەبێت بکوژرێن یان دەبێت ڕابکەن بەرەو سووریا چونکە پێشمەرگە لەم لاوە و سوپای عێراق لەو لاوە گەمارۆیان داون".

 

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار