٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجات حەسەن: گۆڕان پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک، "ڕۆستەم عەزیز سلێمان" هەڵسووڕاوێکی ئەو بزووتنەوەیە بە بەرچاوی نەوشیروان مستەفاوە لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری لەندەندا، دەڵێت: "ئەو کەسانەی ئێستا شەڕی مووسڵیان پێ دەکەن، من پێیان ناڵێم پێشمەرگە، ئەوانە مورتەزەقە و جاش و موستەشارن؛ با گۆڕان دەزگایەکی جاسووسی دروست بکات 10 کەسی وەک من بنێرێتەوە کوێ، بۆی دەکوژم."

 

 نەجات حەسەن، بەرپرسی لقی 11ـی پارتی دیموکراتیی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "قوتابخانە بۆ مرۆڤەکان گرنگە بە تایبەت بۆ نەوەکانی کوردستان جا قوتابخانەی سیاسی بە تایبەت ڕێکخراوە سیاسییەکان یەکێک لە ئامانجەکانیان ئەوەیە کە مەیدانێکی زۆر جێ دەهێڵن بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و پاراستنی برایەتی بەڵام قوتابخانەی نەوشیروان مستەفا کە دەیەوێت ڕێکی بخات، قوتابییەکانی پەروەردە بکات بەم شێوەیەکە کە دەبینرێت و ئەمە ئیشی ئێستا نییە هی کۆنە؛ گوتی: "زۆر سەیرم لێ دێت کاتێک ئەو هەڵسوراوەی گۆڕان ئەو قسانە دەکات، نەوشیروان مستەفا بە دەمیەوە پێدەکەنێت! وەی توندوی تیژ بەکار دەهێنرێت ئەویش سەیریان دەکات و پێدەکەنێت، دیارە بەو کارە ڕازییە و، قسەی دڵی خۆیشیەتی".

 

گوتیشی: "ناکرێت وڵاتێک بە ویست و دڵی نەوشیروان مستەفا بەڕێوە بچێت و، هەرکەسێک لەگەڵیدا بێت پیاوچاک بێ و هەرکەسێ لەگەڵیدا نەبێت هەڕەشەی کوشتنی بکرێت! بەڵام نەوشیروان مستەفا ئەوەی بیر چووە کە ئەم سەردەمە سەردەمی کودەتا و کوشتن نییە، دۆخی ئەم سەردەمەی ئێستا و سەردەمی ئەوسا زۆر جیاوازن لە یەک.

 

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار