٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە دوو گوندی شەبەكنشین ٢٠ هاووڵاتی رفاندووە.. چارەنووسیان دیار نییە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- نوێنەرێكی كوردی شەبەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، پێش ئەوەی پێشمەرگە هەردوو گوندی فازڵییە و باجربۆع ئازاد بكات، داعش ٢٠كەسی لێ رفاندوون و چارەنووسیان دیار نییە، ئەمەیش بە تۆمەتی ئەوەی كەسوكاریان لە دەست ئەوان رایان كردووە.

 

(غەزوان حامد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە ژمارەیەك گوندی شەبەكنشینی ئازاد كردووە و لە ئێستادا بەشێك لە خەڵكی ئەو گوندانە ئاوارە بوونە، بەڵام لە گوندی فازڵییە خەڵكی تێدا ماوە كە نزیكەی١٠هەزار كەس دەبن، وەلێ داعش زۆر ئەشكەنجەی داون و ژمارەیەكیشی كوشتوون".

 

(حامد) گوتیشی، لە كاتی هێرشكردنەسەر داعش لە گوندەكانی شەبەك، ژمارەیەك خەڵك ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون، بەڵام داعش لە گوندەكانی فازڵییە و باجربۆع ٢٠كەسی رفاندوون، بە تۆمەتی ئەوەی كەسوكاری ئەوان بۆ هەرێمی كوردستان رایان كردووە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار