٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدوڵڵا نەوڕۆڵی: من فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆم؛ ناتوانم كەس لە شوێنی خۆم دابنێم

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەخشینەكەی قبووڵ نەكراوە و دەستەڵاتی ئەوەیشی نییە دەستەڵاتەكانی بدات بە جێگرەكەی. دەشڵێ: "ئێستایش من پارێزگاری هەڵەبجەم و ئەوەی كردم شتێكی سیاسی بوو نەك یاسایی، چونكە هەردوو حزبی گۆڕان و یەكێتی رێككەوتنیان هەبوو".

(عەبدوڵڵا نەوڕۆڵی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەبەر ئەوەی هەردوو حزبی گۆڕان و یەكێتی رێككەوتنی سیاسییان هەیە و ئەوانیش ئێمەیان داناوە، هەر كاتێك ئەوان پۆستەكان دەستاودەست دەكەن، ئێمە لە ڕووی ئەخلاقییەوە پابەندی رێككەوتنی ئەوانین، بەڵام كاتێك من دەتوانم دەستەڵاتەكانم ببەخشم بە جێگرەكەم، ئەوكاتەی من لە مۆڵەتم یان مۆڵەتی نەخۆشیم هەبێت، ئەوە رێككەوتنی نێوان دوو حزبە، بۆیە من فەرمانەكانم دەركردووە و تۆپەكەمان خستووەتە گوڕەپانی وەزارەتی ناوخۆ، هەتا بزانین ناوخۆ و ئەنجوومەنی وەزیران چ ئیجرائاتێك لەگەڵ ئێمەدا دەكەن".
پارێزگاری هەڵەبجە گوتیشی: "من فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆم، وەزارەتیش ئەوەی رەت كردووەتەوە ئێمە بتوانین دەستەڵاتەكانمان بدەینە جێگرەكانمان، وەزارەت دەڵێ كۆمەڵێك ئیجرائات هەیە دەبێت بیكەین ئینجا دەستەڵاتت هەیە كەسێك لە شوێنی خۆت دابنێیت، ئێمەیش چاوەڕێی ئەوە دەكەین بزانین وەزارەت چی دەكات، ئێستا من لە وەزارەتی ناوخۆ پارێزگاری هەڵەبجەم، راستە داوای بەخشینم كردووە، بەخشینەكەم لە وەزارەتی ناوخۆوە بەرز كراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، نایشزانم بەخشینەكەم قبووڵ كراوە یان نا، پێشبینی دەكەم قبووڵ نەكرابێت، چونكە ئەگەر قبووڵ كرابووایە ئێستا كێشەی نەدەما، منیش فەرمانێكم دەردەكرد ئەو برادەرە لە شوێنی من پارێزگاری كاتی بێت تا حزبەكان لە بەینی خۆیان رێك دەكەون و پارێزگارێك دەستنیشان دەكەن".
(نەوڕۆڵی) دەڵێ: "ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە پابەندی لایەنە سیاسییەكانین، بۆ گەڕانەوەی من بۆ پۆستی پارێزگار و دەوامكردن، پێویستە داوا لە هەردوو لایەن و وەزارەتی ناوخۆ بكەم تا لەسەرم نەكەوێت، تا ئەو كاتەی كێشەی یاسایی پارێزگار چارە دەكرێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوویشدا بە هۆی قەیرانی دارایی و ئەو كێشانەی رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە، نەمانتوانی وەك پێویست كار بكەین، بەهەر حاڵ هیچ نەبێ توانیمان ئیدارەی پارێزگا دابمەزرێنین".

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار