مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەكرەم عەلی بەگ دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەكرەم عەلی بەگ
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دەڤەری بیتوێن، كادیر و تێكۆشەر (ئەكرەم عەلی بەگ)ـمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




