٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆپێشاندەرانی سلێمانی مۆڵەتیان پێ نەدراوە.. لەبەر باردۆخی سیاسی و شەڕی داعشە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی ئاساییش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، گردبوونەوەكەی ئەمڕۆی سلێمانی مۆڵەتپێنەدراوە و، لە هەر كێشەیەكدا خۆپێشاندەران خۆیان بەرپرسیار دەبن و ڕووبەڕی یاسا دەبنەوە.

(دانا شەهید جەزا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ هەر گردبوونەوە و خۆپێشاندانێك كە ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت، مۆڵەت بە هیچ كەسێك نەدراوە گردبوونەوە و خۆپێشاندان بكات لەبەر باردۆخی هەستیاری سیاسی و شەڕی داعش، بۆیە دەزگای ئاساییشی سلێمانی دوێنی ڕاگەیانراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایانگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ گرووپێك و هیچ كەسێك نەدراوە كە خۆپێشاندان بكات، ئەمە نەك لەبەر ئەوەی ڕازی نین بە خۆپێشاندان، بەڵكو لەبەر دۆخی ناسكی كوردستانە".

(دانا) گوتیشی: "ئەگەر هەر لایەن،  ڕێكخراو و هەر كەسێك بێـت خۆپێشاندان ڕێك بخات و بەدەر بێـت لە یاسا و پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەی دراوە خۆپێشاندان بكات، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە هەر ڕووداوێك و دەكەونە بەر بەرپرسیارەتیی یاساییەوە، بەڵام هەر گردبوونەوەیەك ڕوو بدات وەك ئەوەی ئەمڕۆ كە چەند كەسێكی كەم ئەنجامیان داوە، ئەوا هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس لە ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەك دروست نەبێت، بۆیە واباشترە خەڵك خۆی بیر لەمە بكاتەوە لەبەر پاراستنی خۆیان كە لەم دۆخەی كوردستاندا كاتی ئەوە نییە گرد ببنەوە".

دوێنێ (٣١-١٠-٢٠١٦) ئاساییشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی دا، مۆڵەت بە هیچ گردبوونەوە و خۆپێشاندانێك نادرێ لەبەر دۆخی ناسكی كوردستان.

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار