٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا، پشكی پێشمەرگە دانراوە کە بەغدا بیدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا هاتووە، پێویستە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بوودجەی خۆی پشكی هێزی پێشمەرگە بدات.

(نەجیبە نەجیب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق كە ئێستا لە پەرلەمانە، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە پشكی هێزی پێشمەرگەیش دیاری كراوە، كە پێویستە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بوودجەی خۆی پشكی هێزی پێشمەرگە بدات كە ١٧%ـی بوودجەكەیە، چونكە پێشمەرگە بەشێكە لە هێزی عێراق".


(نەجیب) گوتیشی، مادەم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی داهاتوو هاتووە، هەر كاتێك پەسەند كرا، پێویستە حكوومەتی عێراق بڕیارەكە جێبەجێ بكات.


ڕوونیشی كردەوە: "لە ئێستادا ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەكەین كە حكوومەتی هەرێم و بەغدا رێككەوتنەكە واژۆ بكەن كە لە نێوانیاندا هەیە لەبارەی بوودجەوە، بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت و بەشەبوودجەی هەرێم و پێشمەرگەیش رەوانە بكرێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار