٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفەندی: پێشبینی دەكرێت تا ١٥رۆژی دیكە مووسڵ ئازاد بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیك دەڵێت، هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ پاككردنەوەی باشیك كردووە، بۆ ئەو مەبەستەیش سەركردایەتی خۆمان ئاگادار كردووەتەوە، ده‌شڵێت، پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ خێرایی پێوە دیارە و داعش ورەی ڕووخاوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت تا ١٥رۆژی دیكە مووسڵ ئازاد بكرێت.

(حەمدی ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "باشیك لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە گەمارۆ دراوە و تەنیا ماوە بچینە ناوی و پاكی بكەینەوە، بۆیە لە ئێستادا خۆمان ئامادە كردووە و سەركردایەتی خۆیشمان لەوە ئاگادار كردووەتەوە، بۆیە هەر كاتێك فەرمانمان پێ بكرێت، دەست بە پاككردنەوەی دەكەین".

(ئەفەندی) گوتیشی، داعش ورەی ڕووخاوە و زۆر لاواز بووه‌، لە ئێستایشدا زیاتر پشت بە خۆكوژ دەبەستن و پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵیش بە خێرایی بەڕێوە دەچێت، بۆیە گەر وا بڕوات لە ماوەی ١٥رۆژی داهاتوودا مووسڵ بە تەواوەتی لە چنگ تیرۆریستانی داعش ئازاد دەكرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار