دوو داعش لە كەركووك دەستگیر كران

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایدەگەیێنێت، لەنێو یەكێك لە گەڕەكەكانی نێو شاری كەركووك، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردووە كە وەكو شانەی نوستوو هاتبوونە ئەو شارە.
عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە هێزەكانمان لەنێو شاری كەركووك بە هاوبەشیی مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن توانییان پاش بوونی زانیاری، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن كە وەكو شانەی نوستوو هاتبوونە نێو شاری كەركووك و داواكراو بوون بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕاشیگەیاند: "ئەو دوو تیرۆرستە بەشداریی چەندین شەڕیان كردووە لە بەرانبەر هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان".
نەشوان بەرزنجی




