٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆزانی: هەواڵی رزگاربوونی ژمارەیەك كچی ئێزدی لە دەستی داعش، تەنیا دەنگۆیە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری كوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا ئەو دەنگۆیەی بڵاو كراوەتەوە لەبارەی رزگاركردنی ژمارەیەك كچی ئێزدی، پشتڕاست نەكراوەتەوە و تەنیا دەنگۆیە.

(خەیری بۆزانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "زۆر جار دەنگۆی رزگاركردنی كچانی كوردی ئێزدی لە دەستی داعش بڵاو كراوەتەوە و دواتر درۆ دەرچووە، بۆیە لە ئێستادا دەنگۆیەك هەیە كە ژمارەیەك كچی ئێزدی رزگار كراون لە مووسڵ، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەمە پشتڕاست نەكراوەتەوە و ئێمە هەر كاتێك بەدەستمان گەییشتن، رایدەگەیێنین".

(بۆزانی) باسی لەوەیش كرد: "ئەگەر رزگار كرابان پێویست بوو بە دەست ئێمە بگەن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ كچێكی كوردی ئێزدی رادەستی ئێمە نەكراوە كە لەم رۆژانەدا رزگار كرابێت".

لای خۆشیەوە قایمقامی شنگال (مەحما خەلیل)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "زانیاریمان هەیە كە كچانی ئێزدی لەناو مووسڵ و تەلەعفەر هەن، بەڵام تاوەكو ئێستا نەتواندراوە رزگار بكرێن و هەوڵدان بۆ رزگاركردنیان بەردەوامە".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار