٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى: پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرم

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە دەرچووانى پۆلى 12ى ئامادەیى دەکات، پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان لە ڕێگەى (زانکۆلاین)ەوە.

(عەباس ئەکرەم) گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووانى (12) ئامادەیى ئاگادار دەکاته‌وه‌ کە لەو ماوە کەمەى ماوە تا سبەى سێشەممە (1/11/2016) سەعات 12ى شەو، هەوڵەکانیان بە تەواوەتى چڕ بکەنەوە بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و کولێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3116

هەواڵی پەیوەندیدار