تەواوی گوندەکانی دەورووبەری باشیک ئازاد کران

باشیك -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیكەوە ده‌ڵێت ته‌واوى گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى ناحییه‌ى باشیكیان ئازاد كردووه و، باشیكیشیان گه‌مارۆپێچ کردووە و، چاوه‌ڕوانى فه‌رمانن تەک بدەنە پێشەوە و، ئازادی بکەنەوە.
لیوا (نووره‌دین حوسێن هه‌ركى) به‌رپرسى جموجۆڵى میحوه‌رى باشیكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ته‌واوى گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى شارەدێی باشیكمان له تیرۆریستانى داعش پاكەوە کردووە؛ تیمه‌كانى هه‌نده‌سه‌ى سه‌ربازى خه‌ریكى مین‌دۆزکردنی ناوچەکەنە؛ کارەکە قورسە و وەختی دەوێ".
لیوا (نوورەدین) گوتیشى: "ته‌نها باشیك بە خۆی ماوه ئازاد بکرێتەوە؛ ئەویش هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به ته‌واوەتى گه‌مارۆیان داوه؛ سه‌نگه‌رمان لێ داوه و، خاڵ دانراوە؛ هه‌رچه‌نده تیرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه ڕابكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن و له‌گه‌ل پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هیچیان پێ ناكرێت، چاوه‌ڕوانى فه‌رمانین بچینە پێشەوە و باشیك ئازاد بکەینەوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




