٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تلسقۆف.. پێشمەرگە خەریکی تۆپبارانکردنی داعشە

سەرچاوە: KDP.info

تلسقۆف -KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە بەرەی شەڕەوە ڕایگەیاند  تۆپخانەكانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە ئێوارەوە بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعش بۆردومان دەكەن و، زیانێكی زۆریان لێیان داوە.

نەقیب (كەمال محەمەد) فەرماندەی پێشمەرگە لە گوندی خرابێتی میحوەری تلسقۆفەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە و چەكدارانی داعش، هەر 500 مەترێکمان بەینە؛ لە ترسی هێزی پێشمەرگەدا ناوێرن بێنە دەرەوە؛ ئەوەی سەر دەربکات، دەیپێکین."

گوتیشی: "لە ئێوارەوە تۆپخانەكانی هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان موڵگە و بارەگاكانی ئەو میحوەرەی داعش دەکوتن؛ دیارە چەكدارێک زۆریان لێ كوژراوە و زیانێكی زۆریشیان بەركەوتووە."
کەمال دەیشڵێت: "هێزی پێشمەرگە هەموو پێداویستییەكی بۆ دابین كراوە و، لەسەر هەستن و، چاوەڕوانی فەرمان دەكات بۆ هەر بەرەو پێشوەچوونێك و ئازادكردنی ناوچە كوردستانییەكان".

ڕابین شێروانی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار