پارێزگارى سلێمانى داواى ساڵێک مۆڵه‌تى بێ‌مووچەی کردووە لە وه‌زاره‌تى ناوخۆ

سلێمانى-KDP.info- به گوێرەی ئەو نووسراوەی واژۆی (د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون)ـى له‌سه‌ره، داوای کردووە ساڵێک مۆڵەتی بێ‌مووچەی پێ بدرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له شارى سلێمانى كه نووسراوه‌كه‌ى ده‌ست خستووه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) پارێزگارى سلێمانى به نووسراوێك كه له نووسینگه‌ى تایبه‌تى خۆیەوە ده‌رچووه داواى ساڵێک مۆڵه‌تى بێ‌مووچه‌ى كردووه له وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشى: "نووسراوه‌كه به ئیمزاى (د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (٣١/١٠/٢٠١٦) بۆ به‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان نێردراوە و ژماره‌ی (11677)ـی لەسەرە؛ لە نامەکەدا دەڵێ له‌پێناو چاره‌سه‌رى قه‌یرانه یاسایى و كارگێڕییه‌كانى ده‌ستاوده‌ستكردنى پۆستى پارێزگارى سلێمانى و له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندىی گشتى و ئاشتەواییى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، داواكارم له به‌ڕێزتان ڕه‌زامه‌ندى بفه‌رموون به پێى یاسا و رێسا، ماوەی ساڵێ مۆڵەتی بێ‌مووچەم پێ بدرێت."
سه‌رچاوه‌كه دەیشڵێت: "گەر بێت و وه‌زیرى ناوخۆ بەو کارە ڕازی بێت، (د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌دات به جێگره‌كه‌ى خۆی."
نەشوان بەرزنجی




