پێشمەرگە ١٤هەزار تەڵەبۆمبیان پووچەڵ کردووەتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- لەوەتی داعش پەیدا بووە، تیمه‌كانى فه‌رمانده‌ى یەکینەى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك، له شنگال تا ڕۆژئاواى كه‌ركووك، 14هه‌زار تەڵەبۆمب و ته‌قه‌مه‌نى و خانوو و پشتێنه و ڕێگاوبان و تونێل و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو و TNTی دەسکردی تیرۆریستانى داعشیان له‌ناو بردووه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە داعش لە ١٣/٦/٢٠١٤وە لێمان قیتەوە بوونە؛ لەو کاتەوە تا ئێستا (٣١/١٠/٢٠١٦)، تیمه‌كانى یەکینەى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به هێزه‌كانى پشتیوانیى یه‌ك، چواردەهه‌زار تەڵەبۆمبی دەسکردی تیرۆریستانى داعشیان یان پووچه‌ڵەوە کردووە یان ته‌قاندوویانەتەوە؛ 1560 پارچه‌ى ته‌قه‌مه‌نییشمان لەکەڵک خستووە؛ ئەوە هەمووی نووسراوەتەوە و کراوە بە ئامار."
فه‌رمانده‌ى یەکینەى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ربه فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك گوتیشى: "هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 45 پشتێنه‌ى سیفۆرداریشمان پووچه‌ڵ كردووەته‌وه. له شنگالیشەوە هەتا ڕۆژئاواى كه‌ركووك، ٦٥٠ کیلۆمەتر ڕێگاوبانمان مین‌دۆز کردووە و پاكمان كردووەته‌وه."
نەشوان بەرزنجی




