٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پەكەكە بەردەوام زیان بە باکووری کوردستان دەگەیەنێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مامۆستایەكی زانكۆ ئاماژە بە ڕەوشی ئێستای باكووری كوردستان دەكات و پێی وایە بەهۆی هەنگاوەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بە ملیۆنان كورد ئاوارە بوونە و بە هەزاران كەسیش دەربەدەر بوونە و دەستگیر کراون؛ هەروەها دەڵێ، ڕەوشی ئێستای باكووری كوردستان بە ئۆباڵی حكوومەتی ئەنكەرە و پەكەكەیە.

 

دكتۆر (ڕەزوان بادینی) سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی سەلاحەدین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "زۆر سیاسەتمەدار و شرۆڤەكار و ڕۆشنبیران لەو ڕەوشەی ئێستای باكووری كوردستان حێبەتی ماینە، وڵاتی توركیا گوایە حزبێكی كردووەتە ئامانج، بەڵام هەرهەموو كوردی كردووەتە قوربانی! بە داخەوە لە پارەوە، دوای تەقینەوەكانی ناوچەی سروج و ئەنقەرە، هیچ هیوایە بۆ چارەسەركردنی شارستانانەنی كێشەی كورد لە توركیا نەماوە؛ دەبینێ هەڵوێستی كوردانی باشووری كوردستان چەند نەرمە بەرامبەر بە دراوسێكانی و دەیەوێ بە ئاشتیانە و بێ كێشە بژین، بەڵام مخابن هەڵوێستی ئێستای توركیا جێگەی سەرنج و تێڕامانە، هەردوو لایەنی پارتی كرێكارانی كوردستان و حكوومەتی توركیا تۆمەتبارن بە دروستكردنی ئەم ڕەوشەی لە باكووری كوردستان دەگوزەرێ؛ پەكەكە هۆكارێكە بۆ ئەو ڕەوشەی لە كوردستانی باكوور بەسەر گەلی كوردا هاتووە، چونكە پەكەكە لەنێو شارەكانی باكوور خەندەقی لێ داوە و زۆر هەنگاوی نابەجێ هەیە پەكەكە بەو هەنگاوانە زیانی پێدەگات.

 

بادینی دەشڵێ: "ملیۆنان كورد بەهۆی سیاسەتی پەكەكەوە لە باكووری كوردستان ئاوارە بوونە ماڵوێران بوونە و كاریان لەدەست داوە، بە سەدان‌هەزار هاووڵاتیی كورد دەستگیر كراون بە تۆمەتی كوردایەتی یان ئەندامیەتی لە حزبی پەكەكەدا، بەڵام ئەوانەی بەشێوەیەكی شەرعی هەڵبژێردراون نوێنەری میللەتن و بەپێی سیستەمی توركیا هەڵبژێردراون نەك بە سیستەمی پەكەكە یان هێزێكی دیكە، دەستگیركردنی هاوسەرۆكەكانی گەورە شاری ئامەد و شارەكانی دیكەی باكووری كوردستانیش دەگرێتەوە و هەمان كێشەیان هەیە؛ با واز لە سیناریۆی وێرانكردنی باكووری كوردستان بهێنن."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار