٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانی هەڵەبجە: دەوام‌نەکردنی فەرمانبەران بووەتە كێشە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  'شارەوان'ـی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە كرد، فەرمانبەران دەوامەکەیان داکێڵاوە (بایکۆت کردووە) و، ئیشوباری خەڵک وەك پێویست بەڕێوە ناچێت لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەدا؛ فەرمانبەران بە ئارەزووی خۆیان دەوام دەكەن.

 

(كوێستان ئەكرەم) 'شارەوان'ـی هەڵەبجە بە وەكالەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەبەر دواكەوتنی مووچە، فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە دەوامیان داکێڵاوە و، بە دڵی خۆیان دەوام دەكەن؛ ئیتر لەبەر ئەوە ئیشوباری خەڵک ناچێتە ڕێوە؛ بەو حاڵەیشەوە هەوڵمان داوە کارمەندانی بەشە خزمەتگوزاریییەکانی وەك پاكەوەکردنی شار، دەوامی خۆیان بكەن و، خوا هەڵناگرێ نەیانهێشووە گرفت دروست ببێت."

 

كوێستان ئەكرەم دەیشڵێ: "لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجەدا لەبەر بێ‌بوودجەیی پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگیراوە؛ هەر كاروباری پاكەوەكردنی نێو شار و، رواندنی مامەڵەی خەڵک هەیە. دیارە هەر کە هەڵەبجە بوو بە پارێزگا، قەیرانی دارایی کوردستانی داگرت، ئەوەیە نەمانتوانیوە کارێکی وا بۆ شاری هەڵەبجە بکەین."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار