پێشمەرگە چەند چەكدارێکی داعشیان لە خانوویەكدا كوشت

هەولێر -KDP.info- هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە گوندێكی نزیك تلسقۆفدا خانوویەكیان بەسەر چەند چەكدارێکی داعشدا خاپوور کرد و، کوشتنیان؛ فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێ، هێزەكانمان بەردەوامن لە پێشڕەوی و دەستیان بەسەر ژمارەیەك تونێلدا گرتووە.
عەقید (ناجی سیامەند) بەرپرسی ئیدارەی فەرماندەی بارزان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆفەوە ژمارەیەك گوندیان لە تیرۆرستانی داعش پاك كردووەتەوە و توانیویانە ناوچەیەكی ستراتیژیک بگرنەوە و پێشڕەوی بكەن بەرەو نزیك شاری مووسڵ؛ لەو ئۆپەراسیۆنەدا داعش گورزی كۆشندەی بەر كەوتووە و ژمارەیەكی ئێكجار زۆر تۆنێلی داعش لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و تێك دراون."
عەقید ناجی گوتیشی: "ئەمڕۆ هێزەكانمان گوندی خرابتێنیان لە نزیك تلسقۆفدا كێوماڵ کرد؛ چەند چەكدارێکی داعش خۆیانیان لە خانوویەك لەو گوندەدا حەشار دابوو، بەڵام پێشمەرگە خانووەكەیان بەسەریاندا ڕووخاند و، هەرهەموویانیان کوشت."
قائید میرۆ




