٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر ئەرکی سەرۆکوەزیران، تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد دەگەڕێندرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی بەشی پەنابەر و ڕەوەندی کوردی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ‌وکۆچبەران دەڵێ لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەرمی کۆچبەرە خنکاوێکی دیکە دەگەڕێتەوە.

 

نەزھەت حوسێن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مانگی ڕابردوو ئەو دوو خێزانەی بە یەختێک بەرەو ئەورووپا دەچوون کەوتنە ناو ئاو و، لە شەش کەس، هەر دووانیان لێ ڕزگار بوو؛ لە چوار خنکاوەکەش سەرەتا هەر تەرم دووانیان دۆزرایەوە و ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کرانەوە؛ هەردووکیان خەڵکی سۆران بوون. ئێستا تەرمی منداڵە چوارساڵانەکەیشیان دۆزراوەتەوە و بڕیارە ئەویش بگەڕێنینەوە بۆ کوردستان؛ وا خەریکین کارەکە ڕێک دەهێنین."

 

دەیشڵێ سەرۆکی حکوومەتی کوردستان خەرجی گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانەی گرتووەتە ئەستۆ.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار