هەڵو نەجات: عەرەبە ئاوارەکانی نیشتەجێی کەرکووک هەر دەبێ بچنەوە

کەرکووک--KDP.infoبەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرای کرد، کە حکوومەتی عێراق تین و زۆری بۆمان هێناوە گوایە ئاوارەکانی نیشتەجێی کەرکووک نەنێرینەوە، بەڵام ئێمە سوورین و بەرەبەرە دەیاننێرینەوە.
لیوا ھەڵۆ نەجات وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "پرۆسەی پشکنین و ناردنەوەی ئاوارە عەرەبەکانی نیشتەجێی کەرکووک بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە؛ ئەگەرچی حکوومەتی عێراق تینی بۆمان هێناوە نەیاننێرینەوە و، ناچار تۆزێک دەستمان سووک کردووە، بەڵام هەر دەیاننێرینەوە."
نەجات ڕوونیشی کردەوە، حکوومەتی عێراق پێی خۆش بێت یاخود نا ئێمە ئاوارەکان دەنێرینەوە بۆ شوێنی خۆیان؛ وا ئێستا دەستمان کردووە بە ناردنەوەی ئاوارەکانی دیالە.
بڵند ئیبراھیم




