٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفەندی: ئەو ١٠٠ تیرۆریستەی لە باشیکدا ماون، کەسیان دەرناچێت

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  سەرپەرشتیاری میحوەری باشیك ڕایگەیاند، (سەرۆك بارزانی) فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پلانێكی باشی بۆ ڕزگاركردنی باشیك داناوە و لەو دوو و سێ ڕۆژەدا ئەویش ئازاد دەكرێت و ئەو سەد چەكدارە تیرۆریستەیشی لەوێدا ماون، تەفروتوونا دەبن.

 

(حەمید حەفەندی) سەرپەرشتیاری میحوەری باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ڕەوشی هێزی پێشمەرگە زۆر باشە و چاك چوونەتە پێشەوە و بەردەوامیش دەچنە پێشەوە؛ ساتر و خەندەقیان لێ داوە و چاوەڕوانی فەرمان دەكەن."

 

گوتیشی: "لەو سنوورەدا تەنیا باشیك ماوە كە پاك بكرێتەوە لە تیرۆریستانی داعش؛ سەرۆكی هەرێم بەرنامەیەكی باشی داناوە بۆ ڕزگاركردنی باشیك؛ بەڵێن بە خەڵكی ئەو ناوچەیە دەدەین هەتا دوو سێ ڕۆژی دی ئەویش پاك دەكرێتەوە و شارەدێیەكە دەگەڕێتەوە باوەشی كوردستان."

 

( ئەفەندی) ئەوەشی گوت: "باشیك لەمێژ بوو دەبا ئازاد كرابایە بەڵام هێزی پێشمەرگە دەیەوێت بە زیانێکی زۆر كەم باشیك بگرێتەوە؛ بەو پلانەی فەرماندەی گشت هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان دایناوە کارەکە دەكرێت؛ دیارە پێشمەرگە چواردەوری شارەکەیان گرتووە و، ئەو چەكدارانەیشی لەوێ ماون یان دەبێ خۆیان بدەن بە دەستەوە یان بكوژرێن."

 

بەرپرسی میحوەری باشیك دەیشڵێ: "باشیك نزیكەی سەد چەكداری داعشی لێ ماوە؛ ئەوانیش خەلەک دراون و چواردەوریان لێ گیراوە؛ هەر ئەوە ماوە لەناویان بدەین و ناوچەکەیان لێ پاک بکەینەوە."

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار