٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای پاككردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان، دەوام دەست پێدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی لیستی برایەتی‌وپێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، دوای پاككردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان بەرپرسان دەست بە دەوام دەكەنەوە، بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی بگاتە ئەو ناوچانە و خەڵک بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

 

(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆكی لیستی برایەتی‌وپێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو ئاوارانەی ناوچەکەیان ئازاد كراوە، با بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ لە شوێنی خۆیاندا هەم باشتر خزمەتیان دەكەین، هەمیش دەبنە پاڵپشت بۆ هێزی پێشمەرگە و، دڵیان گەرم دەکەن زووتر ناوچەكانی دیكەیش ئازاد بكەن."

 

گوتیشی: "هەموو ڕۆژێ سەردانی ناوچە ئازادكراوەكان دەكەین؛ داعش هەرهەموویانی کاول کردووە؛ وا پاشماوەی داعشی لێ پاك دەكەینەوە؛ کەینێ بە تەواوەتی پاکمان کردنەوە، بەرپرسانی ئەو ناوچانە دەست بە دەوام دەكەنەوە تا ئاوەدان ببێتەوە و خەڵك بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان".

 

ڕابین شێروانی  

هەواڵی پەیوەندیدار