ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، ددانپێدانان و دەستگیرکردنی چەند تیرۆریستێک بڵاو دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ددانپێدان و دەستگیرکردنی چەند تیرۆرستێک بڵاو دەکاتەوە کە به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له په‌لاماره‌كه‌دا كردووه، ژماره‌یان 200 چه‌كدار بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی چه‌کداران و شانه نوستووه‌کانی داعش له که‌رکووک، شکستیهێنا و تیرۆریستان دانیان به پیلانه‌کانیاندا ناوه، که نزیکه‌ی (٢٠٠) چه‌کداریان له ناوچه جیاوازه‌کانی حه‌ویجه‌وه، گه‌یاندۆته ناحیه‌ی به‌شیر و له‌وێشه‌وه به‌پێ، تاکو نزیک گوندی (عبادات) هاتوون، دواتر به دوو گه‌ڵابه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ نزیک (شركة طارق) له باشوری که‌رکوک.
شانه نوستووه‌کانی داعش، به چوار ئۆتۆمبێلی کیا بارهه‌ڵگر و چه‌ند ئۆتۆمبێلێکی دیکه، له چه‌ند کاتێکی جیاوازی به‌ره‌به‌یانی ٢١/١٠/٢٠١٦ به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه چەکدارانیان گواستۆتەوە ناو شاری که‌رکووک، تیرۆریستان، په‌لامار و هێرشی چه‌کدارییان له چه‌ند گه‌ڕه‌ک و باره‌گایه‌کی ئیداری و ئه‌منی و سیاسی، ده‌ستپێکردووه, له‌به‌رانبه‌ردا، هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی که‌رکووک، به توندی وه‌ڵامی هێرشه تیرۆریستییه‌که‌یان دایه‌وه و شکستیان پێهێنا.
ده‌زگاکانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له هه‌مان کاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگری مه‌یدانیه‌کانیان ده‌ستیپێکرد، توانرا شانه نوستووه‌کانی هاوکار له‌و هێرشه‌دا، ده‌ستگیربکرێن که دانپێدانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه, لێکۆڵینه‌وەش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ده‌ستگیرکراوی دیکه به‌رده‌وامه، له داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
٣٠/١٠/٢٠١٦




