٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"عەبادی گەیشتووەتە باوەڕ کە دەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم بکات"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، ئەگەر ئیرادە ھەبێت ڕێککەونی نێوان ھەرێم وبەغدا لەبارەی بوودجە جێ بەجێ دەکرێت، چونکە سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایە کە بۆ سەلماندنی حکوومەتەکەی پێویستە ڕێککەوتن لەگەڵ ھەرێمدا بکات، چونکە مالیکی ھەوڵی ڕووخاندنی دەدات.

 

عەرەفات کەرەم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەناو پرۆژەیاسای بوودجە ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان و سەردانی 'سەرۆک بارزانی'ـیش بۆ بەغدا کاریگەرییەکی زۆری دەبێت بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە ئەگەر ئیرادە ھەبێت لەلایەن ھەردوو لا دەتواندرێت ئەو ڕرێککەوتنە جێبەجێ بکرێت."

عەرەفات کەرەم گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا کردووە لەبارەی شەڕی مووسڵ سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ سەرۆکوەزیران لە عێراق و شکەستێکی گەورەیە بۆ مالیکی و لایەنگرانی کە نەیتوانی شکەست بە حکوومەت بهێنێت."

 

کەرەم ڕوونیشی کردەوە، بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق شکست نەھێنێت و سەرکەوتوو بێت سەرۆکوەزیران گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی پێویستە ڕێککەوتن لەگەڵ ھەرێم بکات؛ چونکە مالیکی زۆر ھەوڵی دا حکوومەت لە ڕێگەی کودەتایەکی سپییەوە بکێنێت بەڵام نەیتوانی و شکەستی ھێنا.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار