دوو گوندی دیکەی کوردانی شەبەک ئازاد کران

بەرتلە-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دوو گوندی دیکەی کوردی شەبەک لە تیرۆریستانی داعش پاک کراونەتەوە و تاوەکو ئێستاش ٢٥٠ خێزانە کوردی شەبەک لەدەست تیرۆرستان ڕایانکردووە.
غەزوان حامد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە سنووری بەرتلە دوو گوندی دیکەی کوردی شەبەک بە ناوی عەلیڕەش و منارە ئازاد کراون و هەر ١٢ گوندی کوردی شەبەک ماون ئازاد بکرێن."
غەزوان حامد گوتیشی، تاوەکو ئێستا ٢٥٠ خێزانە کوردی شەبەک توانیویانە لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕابکەن؛ ئەو خێزانانە ١٣٠٠ کەسێک دەبن؛ لە کەمپی خازر و زێلکاندا نیشتەجێ کراون.
لە دەشتی نەینەوا کوردانی شەبەک ٥٦ گوندیان ھەیە، کە زۆرینەیان لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە ئازاد کراوە.
بڵند ئیبراھیم




