٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەموو لایەک‌ بۆیان ڕوون بووەتەوە كە سیاسەتەكانی یووسف محەمەد هەڵە بووە "

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ ئیتر هەموو لایەک‌ بۆیان ڕوون بووەتەوە كە سیاسەتەكانی یووسف محەمەد هەڵە بووە و لەناو بەشێك لە كادیرو بەرپرسانی گۆرانیش بۆچوونێك هەیە پێی وایە سەرلەبەری سیاسەتەكانی یووسف محەمەد هەڵە بووە و كێشەی بۆ تەواوی هەرێم و خودی گۆڕانیش دروست كردووە.

 

(مەردان خدر) بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوكاتەی لە 19ـی ئاب بە مەبەستی چارەكردنی كێشەكانی هەرێم دوو كۆبوونەوەی زۆر گەورە كرا و لە یەكێكیان 17 حزب و لایەنی كوردستانی بەشدار بوون بە ئامادەبوونی نوێنەری یوئێن و ئەمەریكاو بەریتانیا، لە ئەوی تریشیان 5 لایەنە سەرەكییەكە دیسانەوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی بیانی كۆ بوونەوە، سەرەنجام هەموو لەسەر پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم ڕێك كەوتن و بڕیار درا بەشێوەیەكی سیاسی پرسەكە چارەبكرێت و كۆبوونەوەی پەرلەمان دوا بخرێت. بەڵام ئەوە یوسف محەمەد بوو كە دەیویست كۆبوونەوە بكات و درێژە بە سیاسەتە هەڵەكەی بدات. پشتگوێخستنی كۆبوونەوە گەورەكان لەلایەن یووسف محەمەد هەڵەیەكی گەورە بوو، بووە هۆی ئەوەی پەرلەمانی كوردستان پەكی بكەوێت و هەرێمی كوردستان بكەوێتە نێو ئەم كێشە سیاسییەوە."

 

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە: "یووسف محەمەد كەسێكی كەم‌تەجروبە و كەم‌خیبرە بوو لە پۆستی سەرۆكی پەرلەماندا و سیاسی نەبوو، هەروەكو سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هەڵسوكەوتی دەكرد. ئێستاش هەموو لایەک‌ بۆیان ڕوون بووەتەوە كە سیاسەتەكانی یوسف محەمەد هەڵە بووە، خۆ لەناو بەشێك لە كادیران و بەرپرسانی گۆڕانیشدا بۆچوونێك هەیە كە پێی وایە سەرلەبەری سیاسەتەكانی یووسف محەمەد هەڵە بووە و كێشەی بۆ تەواوی هەرێم و خودی گۆڕانیش دروست كردووە."

 

سەرباز واحد 

هەواڵی پەیوەندیدار