٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

300چەکداری حەشدی‌شەعبی بە ڕەزامەندیی ئیدارەی کەرکووک ھاتوونەتە ئەو شارەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەرکووک گەرمیان ئاشکرای کرد، 300 چەکداری حەشدی‌شەعبی بە ڕەزامەندیی ئیدارەی کەرکووک ھاتوونەتە ئەو شارەوە.

(دیاری حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "300 چەکداری حەشدی‌شەعبی ھاتوونەتە کەرکووکەوە؛ ئیدارەی پارێزگای کەرکووکیش لێی ئاگادارە، بەڵام ئەمە کارێکی خراپە و به‌ هۆیانه‌وه‌ دۆخی ئەمنیی کەرکووک تێک دەچێت."

گوتیشی، ئەمە ھێزێکی ڕێکخراو نییە و ھەرکەسێک بیەوێت دەچێت خۆی دەکاتە حەشدی‌شەعبی؛ بۆیە گەر کارێکی خراپیش بکەن کەس ناتوانێ لێپرسینەوەیان لێ بکات."

(دیاری حوسێن) ڕوونیشی کردەوە، دوایی ئەمە دەبێتە کێشەیەکی گەورە بەتایبەت لە کەرکووک کە ئەو ھەموو کێشەیەی ھەیە؛ بۆیە ھاتنی ئەو ھێزە کارێکی خراپە و پێویست بوو ڕێگرییان لێ بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار