٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوەندی کوردی لە ناشفیل فێستڤاڵێکی کوردی ساز دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  لە ناشفیلی پایتەختی ویلایەتی تێنیسی ئەمەریکادا دوێنێ یەکەم ڕۆژی فێستڤاڵی هونەری و کەلتووری کوردی لەژێر ناوى Kurdish Art Festival بەڕێوە چوو کە kurdish cultural institute فیستڤالەکەی ساز دابوو؛ بەرپرسانی زانکۆی تێنیسی و کەسایەتییەکانی ئەمەریکا و کوردی ئەو شارە بەشداریان کرد و، لە فێستڤاڵەکەدا کۆڕی شعری و میوزیک و شانۆ و کەلتووری کوردی پیشان درا.

 

ناشفیل لە ئەمەریکا کە بە کوردستان بۆ ڕەوەندی کوردی دەناسرێ و گەورەترین ڕەوندی کوردی لەوێدا نیشتەجێن، بۆ ماوەی سێ ساڵە ئەم فێستڤاڵە ساز دەدەن و بۆ ئەمساڵیش کە فیستڤاڵەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێ وێڕای گۆرانیی کوردی کە ژمارەیەک لە هونەرمەندی ناسراوی کورد بەشدارییان کرد، هەروەها کۆڕەشیعر و تابلۆی هونەری و چالاکی کەلتووری بەشێکی دیکەی فێستڤاڵەکە بوو.

 

بڕیارە بۆ دووەم ڕۆژی فێستڤاڵەکە کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێ لە هۆڵی زانکۆی تێنسی ئاهەنگێکی گەورەی کوردی ساز بدرێت.

 

ئەم فبستڤاڵە وێڕای دووپاتکردنەوەی دۆستایەتی کورد و ئەمەریکا هاوکات بۆ پارێزگاریکردنە لە ڕەسەنایەتی کەلتووری کوردی و کوردستان لە ئەمەریکادا کە هەوادارێکی زۆر لێی ئامادە دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار